سەردێڕ:

بیتکۆین بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:11:14:07/09/2021

15236 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهای بیتکۆین کتوپڕ بە رێژەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە ٥٢ هەزار دۆلارەوە بۆ ٤٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی دابەزی.


ماڵپەڕی ئیندیپێندێنت بڵاویکردەوە، بیتکۆین لەناکاو بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزی، دەشڵێت، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر بەهاکەی بەرزبووەوە، لەناکاو بەهاکەی لە بۆرسەکان دابەزیوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بتکۆین دووچاری داڕمانێکی گەورەبووەتەوە، دوای ئەوەی سەلڤادۆر توشی چەند ئاستەنگێك هات لە فەرمی ناساندنی ئەو دراوە ئەلیکترۆنییە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگە، سلڤادۆر دەبێتە یەکەمین وڵات لە جیهاندا دراوی ئەلیکترۆنی بکاتە دراوی فەرمی و لە زۆر بواردا بەکاربێت.

بیتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسرا و لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.













گەلەری