PM:09:16:07/09/2021
13720 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌شێك له دووەم سه‌به‌ته‌ی خۆراك گه‌یشتووەتە كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی، باس لەوەشدەکات، بەم نزیکانە دابەشیان دەکەن.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌شێك له دووەم سه‌به‌ته‌ی خۆراكی گه‌یشتووەتە كۆگاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بازرگانی كه‌لوپه‌لی خۆراك له شاره‌كانی هه‌رێمی کوردستان.
باس لەوەشکراوە،
سه‌به‌ته‌ی خۆراكه‌كان پێكهاتوون له برنج و دۆشاو و شه‌كر و زه‌یت و فاسۆلیا و نۆك
و نیسك.
پێشتریش، حكومه‌تی
عێراق بڕیاریدا، سه‌به‌ته‌ی خۆراك به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شبكات، كه به‌هۆی
كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوە زیانیان پێگه‌یشت بوو.