سەردێڕ:

وەزارەتی دارایی هەرێم: موچەی ئەم کەسانە راگیرا

PM:08:06:07/09/2021

51968 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لە ٦٠٪ی موچەی خانەنشینی پلە تایبەت پێداچوونەوەی تیادا کراوە و موچەی زیاتر لە ٦٦٠ کەس راگیراوە کە ٤٢یان وەزیرن.


لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەکردووە، لە ئەنجامی هەموارکردنەوەی لیستی موچەی خانەنشینی چەند چین و توێژێکی هەرێمدا، گۆڕانکاری بەسەر هەندێکییاندا هاتووە.

 

وەزارەتی دارایی هەرێم راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی هەموارکردنەوەی پلە تایبەتەکانی خانەنشینان، ٣٦٩ دۆسییەی بەڕێوبەری گشتی، ١٩٣ دۆسییەی راوێژکار، ٧٤ دۆسییەی بریکاری وەزیر هەموارکراونەتەوە و دەرکەوتووە، کە هیچ کەم و کوڕی لە دۆسیەکانیان نیە تەواو بووە موچەکانیان بۆ خەرجکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ١٤٠ دۆسییەی وەزیر و ٣٩٤ ئەندام پەرلەمان، بە رێژەی ٢٥٪ موچەیان بۆ خەرجدەکرێت، بەجۆرێک کە جیاوازی موچەیان بۆ خەرجدەکرێت و نابێت رێژەی موچەیان ٥٠٪ زیاتر بێت.

ئەوەش هاتووە، ژمارەیەک لە پلە تایبەتییەکان کە موچەیان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە راگیراوە و تیایدا هاتووە، ٣٩٦ دۆسیەی بەرێوەبەری گشتی دۆسیەکانیان خزمەتیان تێدانییە مووچەکانیان راگیراوە کە بە بڕیاری تایبەت خانەنشین بوون.

وتووشییەتی، تایبەت بەوانەی کە موچەیان بڕدراوە بەبڕیاری وەزارەتی دارایی، ١٤٥ دۆسییە راوێژکار و ٨٦ دۆسییەی بریکاری وەزیر لەخۆدەگرێت، دەشڵێت، "ئەو کەسانە دۆسییەکانیان خزمەتی تێدانییە تاکو راژەکانیان نەهێننەوە موچەکانیان بۆ خەرج ناکرێت بەڵام لەکاتی هێنانەوەی راژەیان کە بوو بە ١٥ ساڵ موچەیان بۆ راستدەکرێتەوە جیاوازی موچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، "٤٢ دۆسیەی وەزیر موچەکانیان راگیراوە چونکە بە فعلی وەزیر نەبوونە، بەڵام لە هەمان کاتدا پێشمەرگە بوونە لە رێزی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان کاتێک راژەی پێشمەرگایەتییان هێناوە موچەیەک بە شایستەی خۆیان لە خانەنشینی پێشمەرگە بۆ دابین دەکرێت."

وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت، کۆی گشتی ئەو دۆسییانەی کە راگیراوە کە دەگاتە ٦٦٩ دۆسییە و ئەم مانگە موچەیان بۆ خەرج ناکرێت، چونکە بە پێی یاسای چاکسازی ژمارە (دوو)ی ساڵی ٢٠٢٠ راژەیان تێدانییە یاخود لە ١٥ ساڵ کەمترە.


 













گەلەری