جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند، دەوام لە وادەی دیاریکراوی خۆی دەستپێدەکات و رێنماییەکی نوێ نییە بۆ دواخستنی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خوێندنی ساڵی نوێ لە ١٤ی مانگدا دەستپێدەکاتەوە و هیچ پێشنیاز و رێنماییەک نییە بۆ دواخستنی لە وادەی دیاریکراوی خۆی.
ئاماژەی بەوەشدا،
خوێندن لە ناو هۆڵەکانی خوێندندا دەبێت، بەڵام ئەگەر دایک و باوکی خوێندکار هەستیان
بە مەترسی لەسەر تەندروستی خوێندکارەکەیان هەیە، دەتوانن لە رێگەی فۆڕمی داواکارییەوە،
داوابکەن خوێندکارەکەیان لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە درێژە بەخوێندنەکەی بدات.
جێگری سەرۆکی یەکێتی
مامۆستایانی کوردستان وتیشی، خوێندنی ناوپۆل ناچارییە و هەرخوێندکارێک ئامادەنەبێت
بە نەهاتوو دادەنرێت.
لەبارەی پێدانی ڤاکسین
بە کارمەند و کارگوزاری قوتابخانە و خوێندنگاکان لە بنکەکانی تایبەت بە مامۆستایان
ئەحمەد گەرمیانی باسی لەوەکرد، لە ئێستادا پێدانی ڤاکسین بۆ مامۆستایانە و مامۆستایانی
بەساڵاچوو و خاوەن نەخۆشی درێژخایەن لە پێشینەی ئەو مامۆستایانەن کە ڤاکسین وەردەگرن.
وتیشی، بەهۆکاری
ئەوەی مامۆستایان بەشێوەی راستەوخۆ و کاتێکی زیاتر بەرکەوتنی لەگەڵ خوێندکاراندا دەبێت،
هەربۆیە مامۆستایان لە پێشینەن ڤاکسین وەربگرن، دەشڵێت، هاوشێوەی مامۆستایان کارمەندان
و کارگوزارانی قوتابخانەکان دەتوانن سەردانی بنکەکانی پێدانی ڤاکسینی مامۆستایان
بکەن و ڤاکسین وەربگرن.
هەروەها، لەبارەی
پێدانی ڤاکسین بۆ ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان سەرو ١٢ ساڵە ئەحمەد گەرمیانی راشیگەیاند،
پێدانی ڤاکسین بە خوێندکاران بە گوێرەی رێنماییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی و
وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەبێت، ئەگەر خوێندکارهەبوو تەمەنی رێگەی دەدا ڤاکسین وەربگرێت،
ئەوا بەشێوەیەکی ئاسایی دەتوانێت لەبنەکەکانی پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان ڤاکسین
وەربگرێت یان لەسەر بنکەیەکی دیکە بێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوو، بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە
شێوەیەکی ئاسایی و لەناو پۆلدا، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێم
رۆژانی سێشەممانیان لەهەر هەفتەیەکدا تایبەتکرد بە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامسۆتایانەوە،
بەڵام لە ئێستادا لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بنکەی تایبەت بە پێدانی ڤاکسین
بە مامۆستایان بەشێوەی رۆژانە و بەردەوام کراونەتەوە.
كـ. ئـ