سەردێڕ:

بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە هاوسەرگیری بکات؛ باوکێک کچەکەی سوتاند

PM:06:27:07/09/2021

22188 جار خوێندراوەتەوە

باوکێکی سوری کچە تەمەنە ١٣ ساڵانەکەی لە ناوچەی شێخ مەخسودی تورکیا سوتاند بەهۆی ئەوەی رەتیکردبووەوە کە هاوسەرگیری بکات و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا، دوابەدوای رووداوەکەش پۆلیس باوکی کچەکەی دەستگیرکرد.


میدیاکانی تورکیا لەزاری شایەتحاڵەکانەوە لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە باوکەکە ویستویەتی کچەکەی هاوسەرگیری بکات، بەڵام کچەکە رەتیکردووەتەوە و لەئەنجامیشدا باوکەکەش سوتاندویەتی.

دوای چەند کاتژمێرێکیش لە رووداوەکە، پۆلیس عەلی محەمەد دوالای باوکی کچەکەی دەستگیرکردووە و لەئێستادا لیكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

خێزانی محەمەد دوالای لە بنەڕەتدا خەڵکی فەڵەستینن و لە سوریاوە بەرەو تورکیا کۆچییان کردووە بەهۆی تێکچوونی دۆخی سوریاوە.













گەلەری