بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دادگاییکردنی هەریەکە لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت.
رۆژی ٢٩ی تەمموزی ئەمساڵ، دانیشتنی دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆژکی کەدوو چالاکوانی بادینانن لە دادگای ھەولێر دواخرا، پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینانیش وتی، "ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی نییە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی تاوانبار بکات."
ئەمڕۆ سێشەممە،
هێرش قادر پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە دادگاییکردنی هەریەکە
لە بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەبچێت.
١١ مانگ
پێش ئێستا ئەو دوو چالاکوانە لەلایەن پۆلیسی دھۆکەوە دەستگیرکران و دواتریش، لەلایەن
دادگای دھۆکەوە بە تۆمەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و رێکخستنی خۆپیشاندان
بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.
ماوەی زیاتر لە
نۆ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە
بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش
ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە،
بەڵام دواجار دادگای پێداچوونەوە بڕیارەکەی پەسەندکرد.