سەردێڕ:

تاڵیبان پێکهێنانی حکومەتی نوێی لە ئەفغانستان راگەیاند

PM:05:27:07/09/2021

9228 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی تاڵیبان توانی تەواوی ئەفغانستان کۆنتڕۆڵبکات، پێکهێنانی حکومەتی کاربەڕێکەری نوێی لە ژێر ناوی "ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان" راگەیاند.


لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، مەلا محەمەد حەسەن وەک سەرۆکی حکومەتی نوێی ئەفغانستان و مەلا عەبدولغەنی برادەر وەک جێگری سەرۆکی حکومەت دیاریکراون.

 

زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەسەدین حەقانی بە وەزیری ناوخۆ، مەلا محەمەد یەعقوب بە وەزیری بەرگری و مەلا عەبدولحەق واسیق بە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دیاریکراون.

باسی لەوەشکردووە، مەلا ئەمیرخان موتەقی بە وەزیری دەرەوە بەوەکالەت، هیدایەتوڵا بەدری بە وەزیری دارایی، عەبدولحەکیم شەرعی بە وەزیری داد دیاریکران.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٥ی مانگی رابردوو، دوای ئەوەی سوپای ئەفغانستان لە زۆربەی شارەکاندا پاشەکشەی کرد، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بەسەر زۆربەی شار و هەرێمەکاندا گرت و کابوڵی پایتەختیان کۆنترۆڵ کرد و رۆژی ٦ی ئەم مانگەش تاڵیبان کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی وڵاتی راگەیاند.

 


 













گەلەری