PM:06:29:18/03/2023
25392 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئۆکرانیا سزای بەسەر ١٤١ کیانی فەرمی و ٣٠٠ کەسدا سەپاند لە نێویاندا سەرۆکی سوریا هەیە.
بە مەرسوومێکی سەرۆکایەتی ڤۆلۆدمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا فەرمانی سەپاندنی سزای بەسەر ١٤١ لایەنی فەرمی و ٣٠٠ کەسایەتیدا دەرکرد کە لە نێوانیاندا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و حسێن ئارنۆس سەرۆکوەزیرانی سوریا و و فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوە هەیە.
بەپێی فەرمانەکە، سزاکە بۆ ماوەی ١٠ ساڵە و سزاکان بلۆک کردنی سامان و
سنووردارکردنی کارەکانی بازرگانی و راگرتنی پابەندبوونە ئابووری و داراییەکان دەگرێتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سێ رۆژ پێش ئێستا بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا سەردانی
مۆسکۆی کردوو پاڵپشتی سوریای بۆ روسیا لە هێرشی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا دەربڕی و کۆشکی کرملینیش جەختی لە یەکپارچەی
خاکی سوریا کردەوە.
ک - ک