سەردێڕ:

ئەم وڵاتە بەفەرمی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

PM:06:04:18/03/2023

20552 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی بینینی مانگ لە ئێران رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ی وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد.


عەلی رەزا ئەندامی لیژنەی بینینی مانگ لە نوسینگەی عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە دەتوانرێت مانگ بە شێوەیەکی ئاسایی و بەچاو ببینرێت و رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ دەبێتە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی رۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە و کۆتا رۆژی رەمەزانیشیان لە ٢٠ نیسان دیاریکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو، محەمەد شەوکەت عۆدە بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی گەردونناسی سعودیە رایگەیاند، رۆژی ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣ تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.

هاوکات، رۆژی ١٤ی ٣ی ٢٠٢٣ نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق رۆژژمێری مانگی رەمەزانی بڵاوکردەوە و تیایدا، ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکردووە.

هەروەها، پەیمانگای میسری بۆ توێژینەوەی گەردونناسی لەدوایین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەداوە، پێشبینیدەکرێت رۆژی ٢٢ی ٣ی ٢٠٢٣ کۆتا رۆژی مانگی شەعبان بێت و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچی بکەوێتە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣.



ك – ك













گەلەری