وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە."
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، ''بەھۆی نەبوونی ھەماھەنگی لە نێوان دەسەڵاتی دادوەری و ھێزە ئەمنییەکاندا رێژەی تاوان لە ھەرێمی کوردستان رووی لە ھەڵکشان کردووە."
باسی لەوەشکرد،
نابێت کێشە یاسایییەکان لە رێگەی سوڵحی عەشایەرییەوە چارەسەر بکرێن.
رێبەر ئەحمەد دەشڵێت،
پێویستە دادوەرەکان هەر کەسێک مافی ئازاکردنی بە دەستەبەری نەبێ، ئازادی نەکەن.
لە مانگی ئازاری
ئەمساڵیشدا، فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، "رێژەی تاوان
لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەرپرسیارێتی ئەو دیاردەیەش دەکەوێتە
ئەستۆی حکومەت و دەسەڵات."