سەردێڕ:

بەرپرسێکی باڵای ئێران سەردانی عێراق دەکات

PM:05:46:17/03/2023

1868 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران سەردانی عێراق دەکات.


ئەمیرعەدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، سەردانی ئەو بەرپرسەی ئێران بۆ عێراق لە چوارچێوەی پەیوەندییە ئەمنییەکان دەبێت و دیاردەیەکی نوێ نییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەردانەکەدا نوێنەرێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە یاوەری ئەمنیداری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئێران دەکات و هەموو ئەمانە بە رابەرایەتی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانە.

دەشڵێت، "با دوژمنان بزانن کە نانکۆکی لە نێوان دەزگا حکومییکانی ئێران بوونی نییە."

بڕیارە هەفتەی داهاتوو عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران سەردانی بەغدای پایتەخت بکات بۆ واژووکردنی رێککەوتنێکی گرنگی ئەمنی لەگەڵ عێراقدا.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، لە رۆژی رابردوو عەلی شەمخانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بە بانگهێشتی فەرمی سەردانی ئیماڕاتی کرد و باسیان لە دەستپێکی نوێی پەیوەندی سیاسی و ئەمنی و ئابووری نێوان هەردوولا کرد. پێشتریش لە پەکینی پایتەختی چین لەگەڵ محەمەد ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودیە و بە چاودێری وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان راگەیاند.














گەلەری