سەردێڕ:

حکومەتی عێراق بە فەرمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی رادەستی پەرلەمان کرد

PM:12:01:17/03/2023

5712 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ پرۆژە یاسای گشتی بودجەیان رادەستی پەرلەمانی عێراق کردووە.


باسم عەوادی وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "وەک جێبەجێکردنی یاساکانی دەستور، بەگوێرەی یاسای کارگێڕی دارایی فیدڕاڵی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بەفەرمی پڕۆژە یاسای بودەجەمان رادەستی پەرلەمان کرد".

دەشڵێت، پڕۆژە یاساکە بودجەی هەر سێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ی لە خۆگرتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی چەند بڕگە و مادەیەکی نوێی تێدایە کە بۆیەکەمجارە دەستەبەری جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پلانەکان و بەرنامە جێبەجێکارییەکان و گەشەپێدانەکان لە خۆدەگرێت و ژێرخانی ئابوری خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان دەستەبەر دەکات.
لەلایەکی دیکەوە شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە شەوی پێنجشەممەی رابردوو پڕۆژەیاسای بودجە گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی ١٣ی ٣ی ٢٠٢٣ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەشنووسی بودجەی هەرسێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ی پەسەندکرد. بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە حکومەتی عێراق بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی بە بڕی ١٩٨ ترلیۆن دینار پەسەندکرد کە دەکاتە ١٤٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی و تیایدا پشکی هەرێم بریتییە لە ١٢.٦٧٪.

کـ - ئـ

 













گەلەری