جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەژێر دروشمى (سەردەمى نەوەى نوێیە) هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى دەستپێکرد و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەکە وتارێکى پێشکەش کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، جوڵانەوەى نەوەى نوێ لەشارى سلێمانى بە ئامادەبوونى کاندیدەکانى جوڵانەوەکە بۆ هەڵبژاردنەکە هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنى پێشوەختەى دەستپێکرد و تیایدا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەکە وتارێکى پێشکەش کرد.
لە وتارەکەیدا شاسوار عەبدولواحید ئاماژەى
بەوە کرد کە موفاجەئەى گەورە بۆ نەوەى نوێ لە ئارادایە لەم هەڵبژاردنەدا.
داواشى لە کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و چین و
توێژەکان کرد کە دەنگ بە کاندیدەکانى نەوەى نوێ بدەن.
جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوان "هێزى
کۆتایهێنەرى زوڵم و ستەم دەبن".
داواشى لە گەنجان و فەرمانبەران و هێزەکانى
پێشمەرگە کرد کە لە رۆژى ١٠ى١٠ لەبیریان بێت کێ زوڵمى لێکردوون تۆڵەیان لێبکەنەوە.