سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە چەند ناوچەیەکی سعودییە بەفر دەبارێت

PM:03:17:16/03/2023

13728 جار خوێندراوەتەوە

چەند ناوچەیەکی سعودییە لە ماوەی رۆژانی رابردوو كەشوهەوایەکی جیاوازی پێوە بەدیکرا، بە شێوەیەک بارانی بە لێزمە و بەفری چر زۆربەی شاخەکانی ئەو وڵاتەی گرتبووەوە.


شەپۆلی بەفر و بارانی بەلێزمە رووی لە ناوچەکانی سعودییە کرد و لە ناوچە شاخاوییەکان ئاوی بە خوڕ دەهاتە خوارەوە و چەند جۆگەیەک لە چیاکاندا دروستبوو و دیمەنێکی بەهارەی دەگمەنی لەو وڵاتە دروست کردبوو.

ئەو ناوچەیەی کە باران و بەفرێکی زۆری لێ باری لە سعودییە شاخی لەوز بوو لە باکوری رۆژئاوای وڵاتەکە نزیک سنووری ئەردەن، بەرزی ئەم شاخە زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ مەترە لە ئاستی رووی دەریاوە.













گەلەری