PM:03:00:07/09/2021
15052 جار خوێندراوەتەوە
پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێل لە منداڵێکی داوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەناحییەی رزگاری سەر بەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لاندژکرۆزەر منداڵێکی شەش ساڵان بەناوی (رەواز عوسمان حەمید) دەدات و هەڵدێت، دوای گەیاندنی منداڵەکە بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
پۆلیسی گەرمیان دەشڵێت، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە و
شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی رزگاری کردووە و لەئێستادا بەبڕیاری
دادوەرو بەپێی مادەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە.