PM:01:24:16/03/2023
1472 جار خوێندراوەتەوە
بە بڕیاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم، پلەی زیاتر لە حەوت هەزار پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتەکە بەرز دەکرێتەوە.
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری فەرمی وەزارەت و بە پشتبەستن بە ماددەی ١٤ لە سیستەمی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠١١؛ پلەی ژمارەیەک پلەدار و پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە،
حەوت هەزار و ٤٥٥ پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی
پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزدا پلەیان بەرزدەکرێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
لە ساڵی ٢٠١٦وە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرێمدا
راگیراوە و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەشدا چەندین جار فەرمانبەران داوای گەڕاندنەوەی
پلە بەرزکردنەوەیان کردووە.