ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانى فراکسیۆنە جیاوازەکان پێشنیازە بڕیارێک ئاراستەى سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دەکەن و داوا دەکەن بخرێتە بەرنامەى کارەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەنوسراوێکدا کە واژۆى ٢٥ پەرلەمانتارى فراکسیۆنە جیاوازەکانى لەسەرە و ئاراستەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە داواکراوە پێشنیازە بڕیارێک لەبارەى موچەوە بخرێتە بەرنامەى کارى پەرلەمانەوە
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە
"پێشنیازە بڕیارى (پابەندکردنى حکومەت بە ئەرک و پابەندییە داراییەکان)
ئاراستەى دەستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە و داوا کراوە لەنزیکترین دانیشتندا
بخرێتە بەرنامەى کارى دانیشتنەکانى پەرلەمانەوە.
بەگوێرەى پێشنیازە بڕیارەکە حکومەت پابەند
دەبێت بە جێبەجێکردنى ئەو یاسایانەى موچەى موچەخۆران رێکدەخەن و لە هەرێمى
کوردستان بەرکارن، بەبێ هیچ لێبڕین و کەمکردنەوە و پاشەکەوتکردنێک.
هەروەها لەرێگەى ئەو پڕۆژەیەوە حکومەت پابەند
دەکرێت بە کۆکردنەوەى داهاتى نەوتى و نانەوتى و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەى گشتى.
هاوکات حکومەت پابەند دەکرێت بە پلە
بەرزکردنەوەى فەرمانبەران و بەستنى سەرجەم شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.