زانکۆى راپەڕین لە ئاگادارییەکدا مەرجەکانى وەرگرتنى لە بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆکە دیارى کرد و داواى لە خوێندکاران کرد بۆ ئەو مەبەستە سەردانى بەشە ناوخۆییەکان بکەن.
لە ئاگادارییەکەى بەڕێوبەرایەتى بەشە ناوخۆییەکانى زانکۆى راپەڕین ئاگادارى ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە مەرجەکانى وەرگرتنى بەشە ناوخۆییان تێدایە و ئارەزووى نیشتەجێبوون دەکەن تیایدا سەردانى بەشە ناوخۆییەکان بکەن.
بەڕێوبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی
زانکۆی راپەڕین، مەرج و ئەو پێداویستییانەى دیارى کردووە کە دەبێت لەلایەن
خوێندکارەوە پێشکەش بە بەڕێوبەرایەتییەکە بکرێت بۆ وەرگرتن لە بەشە ناوخۆییەکان.
یەکەم/ مەرج و پێداویستیەکان:
1. خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین بێت.
2. شوێنی نیشتەجێبونی خوێندکار لانیکەم پێویستە (٤٠کم) لەزانکۆوە دوور بێت، جگە
لەو گوندو شوێنانەی کە ڕێگای هاتوچۆیان باش نیە.
3. دەبێت خوێندکار خۆی ئامادەی وەرگرتنی ژوور بێت کە بە (٣) خوێندکار دیاریکراوەو
پێداویستیەکانی وەک( کۆپی کارتی نیشتمانی یان ناسنامە، کارتی زانیاری، فۆڕمی خۆراک،
کۆدی ئاسایش، ٣ وێنەی ڕەنگاوڕەنگ) لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.
4. پێویستیە لەکاتی ئامادەبون ڕەچاوی لایەنی تەندروستی بکرێت، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی
زانکۆ ئەو خوێندکارەی داوای بەشی ناوخۆیی دەکات پێویستە پێکوتەی دژە کۆڕۆنای وەرگرتبێت
و وێنەیەک لەبەڵگەنامەی کوتان پێشکەش بەبەشی ناوخۆیی بکات.
5. . دووەم/ ڕۆژانی دابەشکردنی بەشەناوخۆییەکان بەم شێوەیە دەبێت:
أ. رۆژانی(یەک شەممە
و دووشەممە ) ڕێکەوتی(١٢و١٣-٩-٢٠٢١) بەشە ناوخۆیی کوڕانی کەمپەسی ڕانیە.
ب. ڕۆژانی(سێ شەممە و
چوارشەممە و پێنج شەممە) ڕێکەوتی( ١٤تا ١٦-٩-٢٠٢١) بەشەناوخۆیی کچانی کەمپەسی ڕانیە.
ج. ڕۆژانی ( یەک شەممە
تا پێنج شەممە ) ڕێکەوتی (١٢تا ١٦-٢٠٢١) بەشەناوخۆیی کوڕان و کچانی کەمپەسی قەڵادزێ.
تێبینی/ پێویستە خوێندکاران
پابەندی مەرج و ڕۆژانی دیاریکراوبن، بە پێچەوانەوە بێبەشدەبن لەوەرگرتنی بەشەناوخۆیی.