بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى سوتانى ٢٠ دۆنم پوش و پاوان بەهۆى ئاگرکەوتنەوە، راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات بەهۆکارێکى نادیار ئاگرێکى بەرفراوان لەشاخى سەگرمە-گێڵاناوە کەوتووەتەوە و لەئەنجامدا ٢٠ دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سوتاوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى
راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "بەهۆکارێکى نادیار
ئاگرێکى بەرفراوان لە سنورى نێوان قەزاى قەرەداغ و ناحیەى سەنگاو لە شاخى سەگرمە
/گێڵاناوە کەوتەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانى
خاڵى وەزیارە بەهاوبەشى لەگەڵ ئاگرکوژێنەوەى قەرەداغ و سەنگاو گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە
توانیان لە ماوەیەکى کەمدا ئاگرەکە کونتڕۆڵ بکەن".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "زەرەر و زیانى ئاگرەکە (٢٠) دۆنم پوش و
پاوان و دارى سروشتى سوتان و زیانى زۆر بە سروشتى ناوچەکە گەیشت".
ئەوەش رونکراوەتەوە، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون سەبارەت بە هۆکارى
کەوتنەوەى ئاگرەکە.
ئاگرکەوتنەوە یەکێکە لەو دیاردانەى ساڵانە چەند جارێک دووبارە دەبێتەوە
و لەگەڵ ئەوەى کوژاندنەوە و کۆنترۆڵکردنی کارێکى زەحمەتە هاوکات زیانێکى زۆر بەسروشت
و ژینگەى کوردستان دەگەیەنێت.