لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا.
ئەمرۆ سێشەممە، لە کردنەوەى بازاڕى دراوەکان نرخى ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت کە بەراورد بە دوێنێ دووشەممە نرخەکەى جێگیرە.
هاوکات لەبازاڕەکانى شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقیش نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەجێگیرى مایەوە و ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دەفرۆشرێت و بە ١٤٧ هەزار دینار دەکڕدرێت.
ساڵی رابردوو حکومەت عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ هەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ هەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧٣ ھەزار دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.
١٠٠دۆلار بە دوو ملیۆن و ٦٧٥ ھەزار تمەنە.
١٠٠دۆلار بە ٨٠٠ ھەزار لیرەی تورکییە.