سەردێڕ:

راگەیاندراوێک لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە

PM:11:00:06/09/2021

8436 جار خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کاغەزی دەنگانی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ى تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت گەیشتووەتە دەستمان.


جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کاغەزەکانی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەڕلەمانی عێراق گەیشتووەتە دەستمان و لە رۆژی دەنگداندا دابەشەش دەکرێت بەسەر ناوەندەکانی دەنگداندا.

روونیشیکردەوە، کاغەزەکانی دەنگدان لە ناوەندی نوسینگەی نیشتیمانی هەڵدەگیرێت کە لە ناوچەی سەوزی شاری بەغدایەى و شوێنێکی تەواو پارێزراوە.

جومانە وتیشی، سەرجەم ئامێر وکەلوپەلەکانی هەڵبژاردن ئامادەیە ولەێیستاشدا راهێنانی لەسەر دەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.













گەلەری