سەردێڕ:

بۆ کێبڕکێکردن لەگەڵ تویتەر؛ مێتا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دروستدەکات

PM:10:51:10/03/2023

13436 جار خوێندراوەتەوە

"مێتا" کۆمپانیای زەبەلاح کە خاوەنی فەیسبووکە، کار لەسەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دەکات و پێشبینی دەکرێت کە کێبڕکێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بکات.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی" cnbc" کۆمپانیایی مێتا، رایگەیاند کە کار لەسەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ دەکەن، پڕۆژەکە بە ناوی کۆدی P92 یە و وەک ئەپێکی سەربەخۆ دروست دەکرێت، بەڵام بەکارهێنەران بە هەژماری ئینستاگرامەکانیان دەتوانن بچنە ژوورەوە، ئەم هەنگاوە دەتوانێت یارمەتی مێتا بدات هەندێک لە بەکارهێنەرانی تویتەر رابکێشێت کە بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێن دوای ئەوەی ئیلۆن ماسک دەستی بەسەردا گرت و هەندێک لە یاساکانی پێگەکەی گۆڕی.

هەوڵەکانی مێتا بۆ ئەوەیە کە لە دەرەوەی فەیسبووک و واتسئەپ و ئینستاگرام پێگەکەی فراوانتر بکات و بۆ جێگرەوەی تویتەرەکەی ئیلۆن ماسک، بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە پڕۆژەکە لەلایەن ئادەم مۆسێری بەرپرسی ئینستاگرامەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەوکاتەوەی ملیاردێر ئیلۆن مەسک دەستگرت بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، تۆڕەکە چەندین كێشە تەکنیکی بەخۆیەوە بینی و زۆرێک لە کارمەندانی تۆڕەکە لە کارەکانیان دوورخراونەوە، تا ئێستاش هیچ جێگرەوەیەکی دیکەی تویتەر دەرنەکەوتووە، بۆیە سەرۆک و کەسە بەناوبانگەکانی جیهان بەناچاری هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی دیکەیان دەستنەکەوتووە و بەردەوامن لە بەکارهێنانی تویتەر.

ر.ئ


 













گەلەری