ئێران و سعودییە رێکەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئەو دوو وڵاتە رایانگەیاند، باڵیۆزخانەکانیان دووبارە دەستبەکاردەکەنەوە.
ئەمڕۆ هەینی عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و موسەید بن محەمەد ئەلعەیبان وەزیری دەرەوەی سعودیە و فانگ یی ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی چین لە پەکینەوە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی رێککەوتنی سعودیە و ئێران بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیندراوەکە، ئەو
دەستپێشخەرییە لەسەر داوای شی جین پینگ سەرۆکی چین بووە و پاڵپشتی لێکنزیکبوونەوەی
ئەو دوو وڵاتە و خواستی هەردوو وڵاتی لەسەر چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان کردووە.
لە لایەکی دیکەوە سعودیە و
ئێران سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی عێراق کرد کە رۆڵی ناوەندگیری بینیوە لە ساڵی
٢٠٢١ و ٢٠٢٢ـدا و چەند کۆبوونەوەیەکی سعودیە و ئێران لەو وڵاتە بڕێوە چووە.
ئەمەش دوای ئەوەدێت سعودیه دووی كانوونی دووهمی ٢٠١٦
بهتۆمهتی تیرۆر ٤٧ كهسی لهسێدارهدا كه زانای ئایینی شیعه مهزههبیان لە
نێودا بوو و دوای ئهوهش بهرپرسانی ئێران به دوای یهكدا كاردانهوهیان بهرامبهر
سعودیه دهربڕی، دواتر ئاگر بهردرایه باڵیۆزخانهی سعوودیه له تاران و
كۆنسوڵخانهی سعوودیه له مهشههد.
ئەو دوو وڵاتە لە ماوەی رابردووشدا چەندان جار لە عێراق
کۆبوونەوە بە مەبەستی رێککەوتن و ئاماژەیان بەوەدا نزیک بوونەتەوە لە رێککەوتن.