PM:08:25:06/09/2021
8440 جار خوێندراوەتەوە
بڕینی قردێلە لە لایەن سیاسییەکان و کاربەدەستانەوە لە مەراسیمی کردنەوەى پرۆژەکاندا شتێکی باوە لە جیهاندا، بەڵام وەزیرێکی پاکستانی بە شێوەیەکی جیاواز ئەو کارە دەکات.
فەیاز حەسەن وەزیری زیندانەکان و وتەبێژی حکومەتی پاکستان، لە مەراسیمی کردنەوەى فرۆشگایەکی یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا بەهۆی خراپی مەقەستەکەوە، بە ددانەکانى قردێلەى کردنەوەى فرۆشگاکە دەبڕێت.
ئەو وەزیرە لە هەژماری
خۆی لە تویتەر ڤیدیۆکەى بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە، مەقەستەکە کول و خراپ
بوو، هاوکات چەند جارێک هەوڵ دەدات قردێلەکە بە ددانەکانى ببڕێت، تا لە کۆتاییدا سەرکەوتوو
دەبێت، ئەوەش ئامادەبووان دەخاتە پێکەنین.