سەردێڕ:

هۆکاری وەستانی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان ئاشکراکرا

PM:11:42:09/03/2023

5472 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم هۆکاری وەستانی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکانی بۆ تێکەڵبوونی شەپۆلەکانی پەخش(فریکوێنسی) گەڕاندەوە.


شیروان عەبدوڵا بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی رۆشنبیری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان نزیک بوونەتەوە لە تەواو بوون و بەمزوانە پەخش دەستپێدەکاتەوە.

وتیشی، هۆکاری وەستانی پەخشیش بۆ تێکەڵبوونی یەکێک لەو شەپۆلانەی پەخش بووە لەگەڵ ئاژانسی "فرانس پرێس" و لەسەر ئەو بابەتە سکاڵایان تۆمارکردووە.

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکانیش بەڕێوەبەری راگەیاندنی رۆشنبیری وتی، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم هەفتەیەدا پەخش دەستپێدەکاتەوە و دڵنیایشی دا هاوبەشانی قەرەبوو دەکرێنەوە و ناهێڵن زیانمەند بن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی هەفتەیەک زیاترە پەخشی ئامێری ئێچ دی بۆکسی تایبەت بە کەناڵە ناوخۆییەکان لە سنوری شاری سلێمانی وەستاوە و ئەمەش بێزاری گازندەی هاوڵاتییانی لێکەوتەوە.



ک.ک













گەلەری