دوو رۆژ لەمەوبەر شەش پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەسەر هەڵبژاردنی کەمال کلیچدار ئۆغڵو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو لە تورکیادا وەک کاندیدی سەرۆککۆمار رێککەوتن؛ کلیچدار ئۆغڵو کێیە؟
کەمال کلیجیدار ئۆغلۆ لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی بالیجای سەر بە قەزای نزامیە لە پارێزگای دێرسیم لە باکوری کوردستان لە دایکبووە و باوکی فەرمانبەری حکومەت بووە.
بە گوێرەی گێڕانەوەی
خۆی، بەهۆی ئەو هەژارییەی کلیچیدار لە تەمەنی منداڵیدا تێیدا بووە، خەبات بۆ رووبەڕووبوونەوەی
هەژاری گرنگترین پاڵنەری بووە بۆ ئەوەی بەشداری لە جووڵەی سیاسی بکات.
کلیچدار ئۆغڵو لە
بواری ئابوری و زانستە بازرگانییەکاندا خوێندویەتی و خاوەنی دکتۆرای فەخرییە لە
زانکۆی شینجیانگ. لە ئێستاشدا خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە.
کلیچدار ئۆغلو لەبارەی کاندیدیبوونییەوە دەڵێت، "نهك
تهنها من، ههموو هاوڵاتییان، ههركهس كه دهچێت دهنگ بدات، كاندیده بۆ ئهوهی
ئهم وڵاتهكه بكاته شوێنێك كه شایستهی ژیانی بێت."
کەمال کلیجیدار یەکەمین
جارە وەک کاندید هەڵدەبژێردرێت بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا و رکابەری رەجەب تەیب ئەردۆغانی
سەرۆکی ئێستای تورکیا دەکات کە سەر بە حزبی داد و گەشەپێدانە "ئاک پارتی".