سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. شەش زیندانیی فەڵەستینی هاوشێوەی زنجیرەفیلمی پرێزن برێک هەڵهاتوون

PM:05:21:06/09/2021

16648 جار خوێندراوەتەوە

شەش زیندانی فەڵەستینی هاوشێوەی زنجیرەفلیمی "پرێزن برێك" لە زیندانێكی ئیسرائیل هەڵهاتوون.


میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو لە زیندانی "جەلبوع" لە ئیسرائیل لە ڕێی هەڵكەندنی تونێلەوە شەش زیندانی ھەڵھاتوون. کە ھەندێکیان بە سزای ھەتاھەتایی زیندانی کرابوون و یەكێك لە راكردووەكان زەكەریا زوبەیدی سەركردەی پێشووی كەتائیبی شوهەدای ئەقسایە.

شەش زیندانییە فەڵەستینییەکە دوای هەڵکەندنی تونێلێک کە لەماوەی چەندین مانگدا هەڵکەندراوە و رەنگە چەند ساڵێکیشی خایاندبێت هەڵهاتوون و لەناو زیندانی جلبوعی ئیسرائیلدا بوون کە بەنوێترین و "پێشکەوتوترین" زیندانی ئیسڕائیل وەسف دەکرێت. میدیکان ئەوە بە هاوشێوەی زنجیرەفیلمی سینەمایی "پرێزن برێک" وەسفدەکەن.

زنجیرەفیلمی پرێزن برێک یەکێکە لە زنجیرەفیلمە سینەماییە ئەمریکییەکان و لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم زنجیرەی دەرچووە، تاوەکو ئێستا پێنج وەرزی لێدەرکراوە و چیرۆکەکەی بە جۆرێکە کە کوڕێک بۆ رزگارکردنی براکەی کە بەهەڵە چووەتە زیندانەوە؛ دەچێتە زیندانەکە و چەندین رێگای دەچوون لە زیندان بەکاردەهێنن.













گەلەری