سەردێڕ:

خامنەیی لەبارەی ژەهراویبوونی ژمارەیەک کچە خوێندکاری وڵاتەکەی هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کرد

PM:04:56:06/03/2023

4492 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، ژەهراویبوونی کچە خوێندکارەکانی ئێران تاوانێکە لێخۆشبونی نییە. دەشڵێت، " پێویستە بەرپرسان بە جددی کار بۆ دۆسییەکە بکەن".


ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرنای ئێران لە زاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران بڵاویکردەوە، ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان تاوانێکە و لێخۆشبوونی نییە و ئەنجامدەرانی تاوانەکە سزای توند بدرێن و کاربەدەستانیش بە جدی کار لەسەر دۆسییەکە بکەن.

سەبارەت بە رووداوەکە، هەندێک لە سیاسییەکان ئاماژەیان بەوەدا، رەنگە ئەو کچانە لەلایەن ئەو گرووپە دینیانەوە کرابێتنە ئامانج کە دژایەتی خوێندنی کچان دەکەن و بەو هۆیەوە زیاتر لە هەزار کچە خوێندکاری ئێران لە قوتابخانە جیاوازەکان رووبەڕووی هێرشی ژەهراویکردن بوونەتەوە.

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی پێشوو، لە ٢٥ ناوچەی وڵاتی ئێران کۆمەڵێک کچە خوێندکار ژەهراویبوون و ئەوەش هەندێک لە دایک و باوکانی ناچار کردووە کچەکانیان لە قوتابخانە دەربهێنن و خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.



ک - ک













گەلەری