سەردێڕ:

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران پەیامێک ئاراستەی هەرێم دەکات

PM:02:44:06/09/2021

32208 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران پەیامێک ئاراستەی حکومەتی هەرێم و حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات.


ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی ھەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، سەردار محەمەد پاکپوور فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران ھۆشدارییداوە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان لەبارەی جموجوڵەکانی پارتە نەیارەکانی ئەو وڵاتە.

لە چاوەرچێوەی سەردانی کردنی یەکینەکانی بنکەی سەربازیی سنووریی، سەردار محمەد پاکپوور، فەرماندەی ھێزی پیادەی سوپای پاسداران، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی "تا ئێستا چەندین جار ھەرێمی کوردستانمان لە جموجوڵەکانی ھەندێ لە گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەی سنووریی باکووری رۆژئاوای ئێران ئاگادار کردووەتەوە".

دەشڵێت، "چەندین ساڵە کە گرووپە چەکدارەکان و دژە شۆڕشەکان لە جوگرافیای ھەرێمی کوردستان ھەوڵ دەدەن بۆ شێواندنی ئاسایشی سنووری ئێران و ئازاردانی خەڵکی ئەم ناوچە سنووریانە و لەمبارەوە ھۆشداریی پێویستمان بە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی عێراقیش داوە".

فەرماندە محەممەد پاکپور داوایەکیشی ئاراستەی خەڵکی هەرێمی کردووە، نزیکی بارەگاکانی ئەو حزبانە نەکەون: "وەڵامی کوشندە بە گروپە چەکدارییەکان دەدەینەوە و خەڵکی ئەو ناوچە سنوریانەی ھەرێمی کوردستان دەبێ نزیکی بنکەی تیرۆریستان نەکەون تاوەکو زیانیان بەر نەکەوێت".

بەرپرسە باڵاکەی سوپای پاسداران باسی لەوەشکرد، دەوڵەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان نابێت رێگە بەو گروپە چەکدارییانە بدەن بە دروستکردنی بنکە لە ھەرێم و ببنە ھەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەرچەندە کەمتەرخەمی و بێ ئاگاییەک لەمبارەوە بە دژی پەیوەندی باشی دوو لایەن دەزانین.













گەلەری