PM:05:41:05/03/2023
2036 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی میسر کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کاراکردنەوەی لیژنەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد بۆ روبەڕووبونەوەی ئاڵانگاری و قەیرانە جیاوازەکان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران و موستەفا مەدبولی سەرۆکوەزیرانی میسر لە قاهیرە کۆبوونەوە و له میانی دیدارەکەدا، سوودانی جەختی لە پەیوەندی بەهێزی هەردوولا کردەوە و داوای بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاراکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵاتی کرد.
لای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی میسر رایگەیاند، کاری
دوقۆڵی و هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێویستی بە رەزامەندی حکومەتی میسرە و دەبێت
هەنگاوی جدی بگیرێتە بەر و یاداشتنامەی تۆکمە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت تاوەکو ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە بەرجەستە ببێت.
ئەو دۆسیانەی عێراق دەیەوێت
لەگەڵ میسر بە هاوبەشی کاری لەسەر بکات بریتین لە بەرزکردنەوەی قەبارەی ئالوگۆڕی
بازرگانی هاوبەش و بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری عێراق و هەماهەنگی عێراق لە
پرۆسەی بیناسازی و نۆژەنکردنەوە و نیشتەجێبوون.