سەردێڕ:

سەرەڕای کارەساتەکان؛ سەرۆکایەتی تورکیا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دوانەخست

PM:07:02:04/03/2023

3808 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رەتیکردەوە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی وڵاتەکەی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی لە مانگی رابردوو چەندین ناوچەی وڵاتەکەی هەژاند دوابخات.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە رێکەوتی ١٤ی ئایار پرۆسەی دەنگدان بەڕێوەدەچێت و پەیوەستن بە پلانەکانی پێشوویان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا.

وتیشی، "خەڵکی تورکیا لە رێکەوتی ١٤ی مانگی ئایار ئەوەی پێویست بێت دەیکەن."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رێکەوتی ١٤ی مانگی ئایاری ئەمساڵی وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا و خولی نوێی پەرلەمانی وڵاتەکەی دیاریکرد.

لە مانگی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر چەندین ناوچەی تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە زیاد لە ٤٠ هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و ئەمەش گومانی دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی لەو وڵاتە دروست کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ١٢هەمین سەرۆک کۆماری تورکیایە و لە ساڵی ٢٠١٤ ئەو پۆستەی وەرگرتووە و لە ساڵێ ٢٠٠٣ تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ خاوەنی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بووە و لە ساڵی ١٩٩٤ بۆ ساڵی ١٩٩٨ سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بووە و دامەزرێنەری حزبی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"یە.



ئـ - ع













گەلەری