سەردێڕ:

ئەمریکا لەبارەی ناردنی نامەیەک بۆ ئێران لە رێگای عێراقەوە روونکردنەوەی دا

PM:05:31:28/02/2023

4688 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەتیکردەوە وڵاتەکەی هیچ نامەیەکی لەبارەی ریککەوتنی ئەتۆمییەوە لە رێگای عێراقەوە گەیاندبێتە دەستی ئێران.


پاش ئەوەی ، ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دوای گەڕانەوەی لە واشنتۆنەوە سەردانی ئێرانی کردووە و نامەیەکی ئەمریکییەکانی گەیاندووەتە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی؛ نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناردنی ئەو نامەیەی رەتکردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، چەندان مانگە ئەوان دووبارە زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییان نەخستووەتە نێو خشتەی کارەکانیان و دەسەڵاتی ئێران راستگۆ نیە لە بڵاوکردنەوە هەواڵەکانی پەیوەست بەو رێککەوتنە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەمی وڵاتەکەی، ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەکرد، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دوای گەڕانەوەی لە واشنتۆنەوە سەردانی ئێرانی کردووە و نامەیەکی ئەمریکییەکانی گەیاندووەتە بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی.

ئاماژەی بەوەشدا، ناوەرۆکی نامەکە بریتییە لەوەی کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئامادەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئەتۆمی.













گەلەری