سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:14:06/09/2021

3140 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوت ٨٣ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٨ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەگوێرەى پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری