سەردێڕ:

تورکیا: لە بومەلەرزەکەی ئەمڕۆدا ٢٢ باڵەخانە رووخاوە

PM:02:30:27/02/2023

22856 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی رێختەر ناوچەی ماڵتی تورکیای هەژاندووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانیەدەستداوە و ٢٢ باڵەخانەش روخاون.


بەڕێوەبەرایەتی کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی بومەلەرزەکەوە نزیکەی ٦٩ کەس بریندار بوون.

هاوکات، سەنتەری ئەوروپی بۆ بومەلەرزە رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکە لە نێوان ٥.٢ بۆ ٥.٧ پلە بووە و قوڵییەکەی پێنج کیلۆمەتر بووە.

لە ماوەکانی پێشوتریشدا ١٨٤ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی بەرپرسیاربوون لەرووخانی بالەخانەکان بەهۆی بومەلەرزەوە دەسگیرکران و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا باسی لەوەکرد، سەرجەم باڵەخانەکان بەشێوەیەکی توندوتۆڵ و بەپێی مەرجەکانی سەلامەتی دروستدەکەنەوە.

٦ـی شوباتی ئەمساڵ بومەلەرزەیەک بە گوڕی٧.٨ پلە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باکور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە ژمارەی گیانلەدەستدانەکان ٥٠ هەزاری تێپەڕاند و بە سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.













گەلەری