PM:06:16:05/09/2021
20020 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەئەنجامى کودەتایەکى سەربازیدا سەرۆکی غینیا، لەلایەن هێزی تایبەتی سوپای وڵاتەکەیەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسى رۆیتەرز بڵاوى کردەوە "هێزی تایبەتی سوپای غینیا کودەتایەکیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکەیاندا کردووە و دەستگیریان کردووە و بەفەرمانێک سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتیان هەڵوەشاندووەتەوە.
هاوکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکاندا وێنە و ڤیدیۆی، ئەلفا
کوندێ، سەرۆکی غینیا بەدەستگیرکراوى بڵاوکرایەوە.
ئەلفا کۆندێ، تەمەنی ٨٣ ساڵە و لەساڵی ٢٠١٠ بەهەڵبژاردن بووەتە سەرۆکی
غینیا و ساڵانى ٢٠١٥ تا ٢٠٢٠ وەکو سەرۆك هەڵبژێردرایەوە.