سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک باشوری ئێرانی هەژاند

AM:10:24:22/02/2023

28040 جار خوێندراوەتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر باشوری ئێرانی هەژاند.


ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ٤:٤١ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلەی رێختەر بە قوڵای ١١ کیلۆمەتر پارێزگای فارسی باشوری ئێرانی هەژاندوە و ١١٣ کیلۆمەتەر لە بەندەر عەباسەوە دووربووە.

بەپێی زانیارییەکان، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە و هاوکات بەڕێوەبەری هیلالی سور لە پارێزگای "فارس" رایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ هەر رووداوێک لە ئەگەری بوومەلەرزەکە رووبدات.

ئەوەش لە کاتێکدا دوێنێ لە گوندی "درز"ی سەر بە ناوچەی لارستان لە باشوری ئێران بە قوڵای ١٠ کیلۆمەتر بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوری ٥.٢ پلەی رێختەر تۆمارکراوە و هیچ زیانێکی نەبووە.

لە ئێستادا ناوچەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا و لوبنان لەسەر هێڵی بوومەلەرزەن و چەندین بوومەلەرزە رۆژانە تۆماردەکرێن لە ناوچە جیاوازەکان کە زۆرینەیان گوڕەکانیان لە خوار چوار پلەوەیە.

ک.ک

ل.ل













گەلەری