PM:02:30:05/09/2021
6760 جار خوێندراوەتەوە
محەمەد رەزا منداڵێکی ساوای تەمەن دوو ساڵە، لەگەڵ باوک و باپیری لەبەردەم یەکێک لە دەرگاکانی فڕۆکەخانەی کابوڵ بوو ئەو کاتەی کە هێرشە خۆکوژییەکە روویدا باوکی و باپیری گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئەو منداڵە رزگاری بوو لە مردن.
پزیشکان پێشبینی ئەوەیانکردبوو، رێژەی مانەوەی محەمەد رەزا لە ژیاندا کە بە فریشتەی کابوڵ ناوی دەبەن، ناگاتە ٣٠٪ ئەمەش بەهۆی ترسناکی پارچە ئاسنێک کە بەر جەستەی ئەو منداڵە دوو ساڵە کەوتبوو.
لە ماوەی رابردوودا
دایکی ئەو منداڵە پێش خێزانەکەی ئەفغانستانی بەجێهێشت بەو هیوایەی لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێ ببێت بەڵام بەهۆی ئەو
تەقینەوەیەوە چیتر هاوسەرەکەی نەبینییەوە.
بەگەیشتنی دایکی
محەمەد رەزا بۆ بەریتانیا، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رێگەیدا خوشەکەی و منداڵەکەشی
لەئەستۆ بگرێت.