سەردێڕ:

فەرماندەیەکی باڵای داعش کوژرا

PM:11:42:17/02/2023

14140 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەیەکی باڵای داعش لە هێرشێکی سوپای ئەمریکادا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کوژراوە.


فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، شەوی رابردوو "حەمزە حیمسی" فەرماندەی باڵای گروپی چەکداری داعش لە چوارچێوەی هێرشێکی هاوبەشی نێوان ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن هەلیکۆپتەرە ئەمریکییەکانەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار سەربازی ئەمریکی و سەگێکی پۆلیسی برینداربوون و لە ئێستادا لە ناوەندێکی تەندروستی ئەمریکی لە عێراق چارەسەری پێویست وردەگرن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا "ئەبو حەسەن ئەل هاشمی قورەیشی" سەرکردەی پێشووی داعش لە هێرشێکدا لە باشوری سوریا کوژرا، لە مانگی کانوونی دووەمدا رێکخراوی داعش سەرکردەیەکی نوێی دەستنیشانکرد.

داعش لەساڵی ٢٠١٤دا ناوچەیەکی بەرفراوانی لە خاکی سوریا و عێراق کۆنترۆڵکرد لەساڵی ٢٠١٧دا بۆیەکەمجار لە عێراق توشی شکست بوو، دواتر لە ساڵی ٢٠١٩دا لە سوریا شکستیهێنا و تەواوی ئەو ناوچانەی پێشتر کۆنترۆڵی کردبوون لەدەستیدا. تائێستا شانە نوستووەکانی و ئەندامە نهێنی و شاراوەکانی لەهەردوو وڵاتی عێراق و سوریا هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش لەدژی هێزەئەمنییەکان دەکەن تەنانەت هەندێکجار هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش لەوڵاتانی دیکەش دەکەن.













گەلەری