سەردێڕ:

داعش لە سێ پارێزگای عێراق ھێرشی کردووە

AM:09:52:05/09/2021

11144 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئەمنی عێراق لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکدارانی داعش بۆسەر گوندی سەتیحەی سەربە ناحیەی رەشاد، ١٢ پۆلیسی فیدڕاڵی کوژراون و پێنجی دیکە برینداربوون. ھاوکات، بەرپرسی لیژنەی ئەمنی دیالە رایگەیاند، لە ناحیەی عەبار چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، چاوگێکی ئەمنی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەرەنگانێکی شەوی رابردوو لە گوندی سەتیحەی سەربە ناحیەی رەشاد چەکدارانی داعش ھێرشیانکردووەتە سەر پۆلیسی فیدڕالی و شەڕو پێکدادان لە نێوانیاندا روویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێکدادانەکە کاتژمێرێکی خایاندووە و لە ئەنجامدا ١٢ پۆلیس کوژراون و پێنجی دیکە برینداربوون.
چاوگەکە ئەوەشی خستەڕوو، ھێزی پشیوانی لە کەرکوکەوە رەوانەکراوە و توانراوە چەکدارانی داعش ناچاربکەن پاشەکشەبکەن.
لەلایەکی دیکەوە، سادق حسێن بەرپرسی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر ناحیەی عەبارە.
ھەروەھا، چاوگێکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، چەکدارانی داعش 
ئاماژەی بەوەشدا، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو دوو ھاوڵاتی سیڤیل برینداربوون کە برای یەکتربوون و دوو پۆلیسی فیدڕاڵیش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی ھێرشی چەکدارانی داعش، سەرەتا دانیشتوانی ناحەیەی عەبارە رووبەرویان بوونەتەوە.
لەلایەن خۆیەوە حەشدی شەعبی رایگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی یەنکجە لە پارێزگای سەڵاحەدین ھێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی حەشد و لەئەنجامدا چەکدارێکی حەشد برینداربووە، بەڵام برینەکەی سەخت نیە.
ھەرچەندە لەساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق کۆتاییھاتنی داعشی راگەیاند، بەڵام ناو بە ناو چەکدارانی سەر بەو گروپە ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، لە ماوەی رابردووشدا ھێرشەکانیان زیاتر کردووە.
 
كـ ، ئـ












گەلەری