سەردێڕ:

لە ئەمریکا بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە سێ کەس کوژران

AM:08:55:05/09/2021

5420 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی ناوچەی کۆڵۆمبیا لە ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە لە واشنتۆن سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، دەشڵێت، "رووداوەکە تەنها ئاژاواگێڕی بووە و ئەم رووداوانە دەگمەن نین."


رۆبەرت کۆنتی بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی کۆڵۆمبیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە لە باکوری رۆژئاوای واشنتۆن سێ کەس کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

لەبارەی وردەکاری رووداوەکەوە ئاماژەی بەوەشداوە، چەند گەنجێکی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلەکەیان دێنەخوارەوە و دەست دەکەن بە تەقەکردن و دواتر خۆیان وندەدکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، "رووداوەکە تەنها ئاژاواگێڕی بووە و ئەم رووداوانە دەگمەن نین کە روودەدەن، بەڵکو دەمێکە باسمان لە بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی کردووە."

رۆبەرت کۆنتی باسی لەوەشکرد، "ئەمە نەخۆشییە، نەخۆشی بەکارهێنانی چەک و توندوتیژییە لە وڵاتەکەماندا."

هاوکات، پۆلیسی ئاشکرایکردووە، هەر کەس زانیاری لەبارەی تەقەکەرەکانەوە بداتە پۆلیس بەبڕی ٧٥ هەزار دۆلار خەڵاتدەکرێت.













گەلەری