سەردێڕ:

تەندروستی جیهانی: بومەلەرزەکەی شەشی مانگ گەورەترین کارەساتی سەدە بوو رووبەڕووی وڵاتێکی ئەوروپی ببێتەوە

AM:12:01:15/02/2023

4652 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەو بوومەلەرزەیەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٣٥ هەزار کەس لە تورکیا و سوریا بە گەورەترین کارەساتی سەدە ناودەبات کە دووچاری وڵاتێکی سەر بە کیشوەری ئەوروپا ببێتەوە.


هانسی کلوغە بەرێوەبەری لقی ئەوروپی لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، رووبەڕووی گەورەترین کارەساتی سروشتی بوونەتەوە لە وڵاتێکی سەر بە ئەوروپا کە تورکیایە و تا ئێستاش بەردەوامن لە هەڵسەنگاندنی قەبارەکەی.

بەڕێوەبەرەکە ئەوەی وت، کە تێچووی راستەقینەی زیانەکان هێشتا دیاری نەکراوە و قەرەبووکردنەوە و چارەسەرکردنی کات و هەوڵی زۆری پێویستە و نزیکەی ٢٦ ملیۆن کەس لە تورکیا و سوریا پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە لە ئێستادا.

بڵاوکردنەوەی تیمە پزیشکییەکان و فرۆکەکان و کەلوپەلە پزیشکییەکان بۆ فریاکەوتنی ٤٠٠ هەزار کەس گەورەترین جموجۆڵی رێکخراوی تەندروستی جیهانییە لە ماوەی ٧٥ ساڵی رابردوودا.

لە هەفتەی رابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوری ٧،٤ پلە چەندین ناوچەی باکوری کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس لە هەردوو وڵات گیانیان لە دەستدا و بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە، ئەگەری هەیە ژمارەی گیانلەدەستدان بەزرتربێتەوە.













گەلەری