لە شارۆچکەی ئانتاکیای سەربە پارێزگای هاتای لە باشووری توركیا منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٦٠ کاتژمێر لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی رووخاوی ئەو بوومەلەرزەیەی کە چەقەکەی پارێزگای مەڕەش بوو رزگارکرا.
دوای ئەو بوومەلەرزانەی کە ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست، باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو و باکور و رۆژئاوای کوردستان و سوریای هەژاند، کارەکانی گەڕان و رزگارکردن بەردەوامن.
تیمەکان، ئەرکی گەڕان و رزگارکردنیان لە
ژێر داروپەردووی باڵەخانەی ئۆزگور لە شارۆچکەی ئانتاکیا-ی ناوەند کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە
رووخاوە، ئەنجامدا.
لە ئەنجامی کارێکی چڕ و ورددا توانرا
منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵان بە ناوی لینا ماردینی دوای ١٦٠ کاتژمێر مانەوە رزگاربکرێت.
منداڵەکە، دوای دەرکردنی لەژێر داروپەردووی
باڵەخانە رووخاوەکەدا رەوانەی نەخۆشخانە کرا.
رۆژی ٦ی٢، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧،٤ پلەی
رێختەر و زنجیرەیەک بومەلەرزەی دیکە بەدوایدا روویاندا، زیانێکی زۆری گیان و ماددی
بەهۆی بەهێزییەکەیەوە کەوتەوە و ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوونکە بە گوێرەی
ئامارەکانی تا ئەمڕۆ ٣٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە بەهۆیەوە، جگە لەوەی ژمارەیەکی زیاتریش توشی بێ لانەیی
هاتن.