PM:10:41:04/09/2021
4636 جار خوێندراوەتەوە
لە ناوچەی جییە لە باشوری بەیروت لە لوبنان پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێک نوێژی ھەینی و مەراسیمەکانی ئەو رۆژەی لە بەنزینخانەیەک لەگەڵ نوێژخوێنان ئەنجامدا وەک ئاماژەیەک بۆ نەبوونی سوتەمەنی و بەنزین لە وڵاتەکەیاندا.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت، عەلی حوسێن وتارخوێن و پێشنوێژخوێنی یەکێک لە مزگەوتەکانی لوبنان، لە بەنزینخانەی کۆڕال وتاری ھەینی دەخوێنێتەوە و لەگەڵ نوێژخوێنان نوێژی ھەینی پێکەوە ئەنجامدەدەن.
ئامانج لەم کارەش، دەرخستن و جۆرێک لە گردبوونەوەیە لەدژی نەبوونی سوتەمەنی و بەنزین لە لوبنان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا وڵاتی لوبنان روبەڕوی چەندین کێشەی سیاسی و ئابوری و دارایی و بازرگانی و ئیداری و پێکھێنانی حکومەتی نوێ و سەرباری ھەمووشیان بەرزبوونەوەی نرخی نان و خواردن و نەبوونی سوتەمەنی و بەنزین بووەتەوە و لە ئێستادا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت.
کـ. ئـ