PM:03:05:04/09/2021
7744 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى رایگەیاند "لەسەر رێگەى سلێمانى-عەربەت لە روداوێکى هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون".
ئەمڕۆ شەممە، سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى سلێمانى بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "لەروداوێکى هاتووچۆدا لەسەر رێگەى سلێمانى -عەربەت پێنج کەس بریندار بوون".
وتیشى"سێ لە بریندارەکان بارى تەندروستییان ناجێگیرە و هەر
پێنجیان لە نەخۆشخانەى شار چارەسەر وەردەگرن".
ئیحسان سابر، سلێمانى