سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. زریانی ئایدا مانگایەک دەباتە سەر درەختێک

PM:01:09:04/09/2021

33704 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان گرتەڤیدیۆیی مانگایەکیان بڵاوکردەوە کە بەھۆی زریانی ئایداوە کەوتووەتەسەر درەختێک و دواتر لەلایەن تیمێکەوە رزگارکرا.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا پیاوێک ٦٠ مانگای لە زریان و لافاوی ئیدا رزگارکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو لە ئەمریکا زریانی ئایدا بووەھۆی لافاو و خێرایی با گەیشتە ١٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەو ھۆیەوە ٦٥٠ ھەزار کەس ئاوی خواردنەوەیان بەردەست نییە. 
تاوەکو ئێستا ٧٠ بۆ ٨٠ بلیۆن دۆلار زیانی ئابوری بەر ئەمریکا کەوتووە بەھۆی ئەو زریان و لافاوەوە.













گەلەری