رێبەرى رەوتی سەدر داوای لە ئەندامانی سەرایا سەلام کرد دەست بکەن بە پاککردنەوەی تەواوی پارێزگای نەجەف.
موقتەدا سەدر، رێبهری رهوتی سهدر لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێكدا رایگەیاند "وەک لە نزیکەوە بینیم پارێزگای نەجەف پێویستی بە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی بەرفراوان هەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکەی".
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە پیسی و خۆڵ
و خاشاك لاببرێن و پارێزگاکە جوانتر دەرکەوێت.
سەدر لە تویتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو،
ئەندامەکانی سەرایا سەلام لەکاتی پاککردنەوەدا ئەوانی تر بێزار نەکەن و بە جوانی
مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەوروبەریان بکەن.
باسی لەوەشکردووە، نەجەف دەرچەیەکە بۆ
چونە ناو کەربەلا و لە چلەی ئیمام حوسێندا سەردانی دەکرێت.