سەردێڕ:

بە ئۆتۆمبیلێکی گڕگرتوەوە شۆفێری دەکات بۆ رزگارکردنی گوندەکەی

PM:11:54:03/09/2021

5560 جار خوێندراوەتەوە

رەمەزان سەنباتی، گەنجێکی میسری دوای ئەوەی زانی ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری سوتەمەنی لەناو وێستگەیەکی سوتەمەنیدا گڕدەگرێت، بێ بیرکردنەوە لە مەترسیەکانی بارھەڵگرەکەی لە وێستگەکە دووردەخاتەوە و گوندەکەی لە کارەسات دەپارێزێت.


سەنباتی بە میدیاکانی راگەیاندووە، ''گوێمان لە دەنگی تەقینەوەیەک بوو، ڕامکرد بۆ ئەوەی بارھەڵگرەکە بدۆزمەوە، گڕیگرتبوو، ھیچ کەسێک نەیدەتوانی نزیکی ببێتەوە''.

ئاماژەی بەوەشدا، خەریکبوو بە چەند چرکەیەک گوندەکە دووچاری کارەساتی تەقینەوەیەکی گەورەببێت.

باسی لەوەشکردووە، ئەوەی تەنیا بیری لێکردەوە رزگارکردنی خەڵکی گوندەکەیەتی لە لەناوچوون رزگاربکات و ژیانی خۆی بە قوربانی خەڵک بکات.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، چوەتە ناو بارھەڵگرەکە و دەستی بە لێخوڕینی کردووە و بیری لەوەکردوەتەوە بچێتە شوێنێکی چۆڵەوە و بەرەو رووباری نیل رۆیشتووە، بەڵام تیمەکانی بەرگری و فریاکەوتن توانیویانە لەلای رووبارەکە بیوەستێنن و بە پێنج ئۆتۆمبێلەوە ئاگرەکەیان کوژاندوەتەوە.

راشیگەیاندووە، ''خوا متمانەیەکی زۆری پێبەخشیم و لەوکاتەدا ھیچ ترسێکم نەبوو و دڵنییای ئەوەم ھەبوو ئەوەی خوا بۆی نوسیوم ئەوە دێتەپێشچاووم، ئەگەر بارھەڵگری سوتەمەنیەکە بتەقیایەتەوە، گوندەکە وێران دەبوو''.

 













گەلەری