وەزارەتی دەرەوەی ئایزەربایجان رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێران داخستووە و سەرجەم کارمەندەکانی گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەی.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئایزەربایجان رایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشە چەکدارییەی هەینی رابردوو کرایە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئێران، باڵیۆزخانەکەیان چۆڵکردووە و پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئێران راگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەرپرسیارێتی هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی وڵاتی ئێران و داواشیکرد
لێکۆڵینەوەکان لەو هێرشە دەستپێبکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان چاوەڕوانی ئەو هێرشە نەبوون و پێویستە لێکۆڵێنەوەیەکی
ورد و شەفاف لەو رووداوە بکرێت و بکەرانی بە سزای یاسایی بەگەیەنرێن.
باسی لەوەشکردووە، هەموو وڵاتانی جیهان بەرپرسیارن لە پاراستنی باڵیۆزخانە
و نوێنەرانی وڵاتانی دیکە لە وڵاتەکانیان بەپێی ریککەوتنە دیبلۆماسییەکان.
ئەمەش دوای ئەوەدێت هەینی رابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان رایگەیاند،
هێرشێکی چەکداریی کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران و لە ئاکامدا بەرپرسی
ئەمنیی باڵیۆزخانەکە کوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێرشبەرەکە کە بە کڵاشینکۆف تەقەی
کردووە، بەرپرسی ئەمنیی باڵیۆزخانەکەی کوشتووە و دوو پاسەوانیشی بریندار کردووە.
ئاماژە بەوەش کراوه که لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووداوەکە بەردەوامن و وردەکاریی
زیاتر بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.