سەردێڕ:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی

AM:11:20:30/01/2023

8020 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات لە ئەگەری روودانی پەلامار و هێرش بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکان و کڵێساکان و چەند شوێنێکی دیکەی تایبەت بە رۆژئاواییەکان.


ئەمڕۆ دووشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە هۆشداری دایە ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی لە تورکیان لە ئەگەری روودانی هێرش و پەلامار بۆ سەریان.

لە راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاشدا جەختکراوەتەوە کە هاوڵاتیانیان خۆیان لە قەرەباڵغی و پێدانی زانیاری ورد لەبارەی خۆیانەوە بپارێزن و سەرنج بخەنە سەر کەسانی چواردەوریان و لەبارەی هەواڵە ناوخۆییەکانەوە ئاگاداربن.

باسی لەوەشکردووە، پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن لە ناوچەکانی بیئۆغڵۆ، گالاتا و تەقسیم و شەقامی ئیستیقبال لە شاری ئەستەنبووڵ.

ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی تورکیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر بابەتەکە و دەشڵێت، "بابەتەکە پەیوەندیدارە بەوەی کە قورئان سوتێندراوە لە ئەوروپا."













گەلەری