سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. مانگا لە رێگەی هەلیکۆپتەرەوە دەگوازرێتەوە

AM:10:48:03/09/2021

9940 جار خوێندراوەتەوە

گرتەڤیدیۆییەک کە لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵدا تۆمارکراوە گواستنەوەی ١٢ مانگا بە شاخێکی سویسرادا دەردەخات.


جۆناس ئاڕنۆڵد شوانی مانگاکان بە سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاندووە، یەکێك لە هۆکارەکانی گواستنەوەی مانگا بە هەلیکۆپتەر ئەوەیە کە ناتوانن بە ئۆتۆمبێل بیانگەیەننە چەند شوێنێکی دیاریکراو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتێکدا ئەگەر مانگاکە پێکانی هەبێت، ناتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر و بەرێگایەکی شاخاویدا بڕوات، پێویستە بە ئاسماندا لەپێناوی سەلامەتیاندا بیگوازینەوە.

هاوکات، دامیان گیسلەر سەرۆکی نوسینگەی کشتوکاڵی پکانتۆن ئوری رایگەیاند، شوانەکان لە وەرزی هاویندا مانگاکانیان لە شاخی ئەڵپاوە بۆ کێڵگەی تر دەگوازنەوە.

باسی لەوەشکردووە، ساڵانە نزیکەی هەزار مانگا بۆ دۆڵی ئەرنیربودین دەگوێزرێنەوە لە رێگەی ئاساییەوە، بەڵام ئەگەر پێکانیان هەبوو یاخود دووگیان بوون بە هەلیکۆپتەر دەگوێزرێنەوە.














گەلەری